متن شعر
▪کوردستان:
لە شنۆ بێ یان نەغەدە
ئەمەی بەندە، هەر کورده
بە پیکنین و خەندە
کوردی بڵێن، که قهنده
دیاربکریکی هەژارم
لە غوربتم و پەژارم
من کوردم و کورد زمان
تورکی نەتەۆم بە هەرزان
لە خانەقین یان چنار
کاریکەر بێ یان بێکار
من کوردم و کورد زمان
تازی ناڵیم موسەلمان
لە ماردین یان لە سنجار
ئازاد بەبەم یان سر، دار
من کوردم و کورد زمان
کوردی نادەم به تاڵان
مووسایی یان ئەرمنی
ئەهل حەقی هەرسینی
شیعه بەبەم یان سوننی
یان هەر مەزهەب و دینی
من کوردم و کورد زمان
وەڵات نادەم بە تاڵان
لە روژآوو باک* و باشوور
روژهلات گهرچی ها دوور
کوردستان هەر یەکیکە
قەلب و سینگیان لەتیکە.
#زانا_کوردستانی
--------------------------
* سووکهڵهناوی باکوور
یک دیدگاه اضافه کنید